یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە

وابڕیارە رۆژانی (٧-٨-٩)ی ئەیلول لە کارگەی کلتووری سلێمانی، یەکەمین پێشانگای ساڵانەی (نێکست ستێپ) بۆ بەیەکگەیاندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، لەگەڵ دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بەڕێوەبچێت.

ئەڤین قادر , ەڕێوەبەری گشتی کلیک عێراق رایگەیاند «پێشانگای نێکست ستێپ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ لەم پێشانگایەدا خوێندکاران دەتوانن لە نزیکەوە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان ببینن و زانیاری تەواو بەدەست بێنن، لەسەر پرۆگرامی خوێندن و کرێی خوێندن، هەروەها لە نزیکەوە زانیاری وەردەگرن لەسەر شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.».

بەرێوەبەری گشتی کلیک عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد چاوەڕوان دەکرێت پێشانگاکە دەرفەتی باش بۆ خوێدنکاران دابینبکات و دەرفتی چەندین سکوڵەرشیپ بۆ خوێندکارەکان روون بکاتەوە.

هەر لەم پێشانگایەدا وابڕیارە چەند پانێڵێکی گرنگ دەربارەی هەنگاوی داهاتووی خوێندکاران و شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین و چۆنێتی هەڵبژاردنی زیرەکانەی کۆلێژ، لە لایەن کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێشکەش بکرێن.

پەیوەنیدر