حکومەتی هەرێم فەرمانگەیەکی نوێ لەهەڵەبجە دەکاتەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.

کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتیەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

 

پەیوەنیدر