لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لە شاری دێنیزلی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی لەڕێ لادان و وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە لەڕێگای خۆی و پەڕینەوەی بۆ سەر هێڵی بەرامبەر و پێکدادان لەگەڵ پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی هەڵگرتبوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ڕووداوەکە ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، چەند تیمێکی فریاگوزاری و هاتوچۆ ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیوەنیدر