لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ زیارەتکاری شیعە بوونە قوربانی

رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای واست، گیانلەدەستدانی پێنج زیارەتکاری ئێرانی و برینداربوونی ١٦ی دیکەی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پاسێکی نەفەرھەڵگر کە ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بۆ شاری کەربەلا دەگواستەوە، لەسەر ڕێگای نێوان قەزای بەدرە و ناحیەی دەبونی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای واست وەرگەڕاوە.

بەھۆی رووداوەکەوە، پێنج زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەیش برینداربوون.

بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ساڵانە، ژمارەیەکی زۆری شیعە مەزھەب لە وڵاتان و ناوچەکانی عێراق دەچنە شاری کەربەلا باشووری عێراق بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بەشداری بکەن.

ڕێوڕسمی چلەی ئیمام حسێن بەپێی ساڵنامەی کۆچی لە یەکی مانگی سەفەر دەست پێ دەکات و لە ٢٠ی مانگی سەفەر کۆتایی دێت

پەیوەنیدر