یەکەمەکانی زانکۆ خۆپیشاندان دەکەن



یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و خۆپیشاندان دەکەن.

دەستەی نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕۆژی ٤ ئەیلوول کاتژمێر ١٠ بەیانی لە شەقامی ٦٠ مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پارکی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆپیشاندانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم یەکەمەکانی زانکۆ و پەیامانگاکان کرا کە بەشداری ٣٣ هەمین خۆپیشاندانی دەرچووانی دانەمەزراو بکەن.

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەرجەم ساڵەکانی خوێندن بە مافی ڕەوای خۆیانی دەزانن و داوای دامەزراندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە کاتێکدا  حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە بەبیانوی قەیرانی داراییەوە هیچ یەکێک لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دانەمەزراندووە.

پەیوەنیدر