ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە نزیك نەخۆشخانەی بیارە وەگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداو و دوو سەرنشینیش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، کەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ” توێتا فۆرچنەر” کە لە هەورامانەوە بە ئاڕاستەی خورماڵ ڕۆشتووە، لە نزیك نەخۆشخانەی بیارە وەگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداو و دوو سەرنشینیش برینداربوون.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست  بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە ناحیەی خورماڵ گواستراونەتەوە، هاوکات لێکۆڵنەوەش لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

پەیوەنیدر