لە شارۆچكەیەكی هەرێم خانوو بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخا

لە شارۆچكەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خانوویەك بەسەر چەند كرێكارێكدا ڕووخاوە و بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گەڕەکی دابان لە شارۆچکەی حاجیاوا بەشێکی خانوویەک بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕووخا و کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندارن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

پەیوەنیدر