وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەركرد

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەكەی، كە لە خوێندنی باڵا وەرگیراون، مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت.

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بۆ خوێندن لە خوێندنی باڵا وەرگیراون بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن، دەتوانن درێژە بە پڕۆسەی خوێندن بدەن بە مۆڵەت و مووچەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە وەزارەتی پەروەردەن و لە زانكۆكانی كوردستان فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا) و (ماستەر) و (دكتۆرا) بۆ دەرچووە، یان بۆیان دەر دەچێت، وێڕای پیرۆزباییم بۆ هەموویان، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “گشتاندن لەو بارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان. بۆ ئەوەی مۆڵەتیان پێ بدرێت”.

وتیشی: “داوا دەكەم ئەو زانكۆیانەی تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنیان دەرنەكردووە، ئەوەندەی دەتوانن بە زووترین كات فەرمانی وەرگیراوان دەربكەن و بۆمان دیاری بكەن لە مانگی چەندەوە وەك خوێندكاری خوێندنی باڵا دەستبەكار دەبن، چونكە لە وەزارەتی ئێمە دەبێت بەشە وانەیان بۆ دیاری نەكرێت و ئەو بۆشاییەی هەیە پڕ بكرێتەوە.”.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ وەزیری پلاندانان گفتوگۆیان كردووە، كە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندكراون، مۆڵەتیان پێ بدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت..

پەیوەنیدر