زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتنە هەولێر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتوونەتە هەولێر و بەمەبەستی بەشداریکردن لە “چلەی ئیمام حسێن” دەچنە شارەکانی دیکەی عێراق.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە داوە، حکومەت شوێنی مانەوە و خواردنی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دابینکردووە.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران ڕاگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت ٥٠٠ ھەزار زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران و باشماخەوە سەردانی شاری کەربەلا بکەن.

 

پەیوەنیدر