کۆنفرانسێکی گرنگی بازرگانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفرانسەکەدا هەردوو باڵیۆزی بازرگانی وڵاتانی ئیندۆنیزیا و ئێران و نوێنەری رێکخراوە ئابورییەکان ئامادەبوون.

لە کۆنفرانسەکەدا شێخ مستەفا شێخ عەبدالرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردەنیکارانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کۆڕبەندەکە بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە هەتا بتوانن زیاتر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان ببەنە پێشەوە و گەشەی پێ بدەن کە ساڵانە شەش ملیار دۆلارە و زیاتری بکەن.

سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردەنیکاران باسی لەوەکرد، ئەوان دەیانەوێت زیاتر پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ ئێران بەرەو پێشەوە ببەن و بتوانن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەیوەندییەکە فراوانتر بکەن، چونکە پەیوەندی نێوان هەردوولا مێژوویەکی درێژی هەیە و پانتاییەکی سنووری زۆر لەنێوان هەردوولادا هەیە.

وتیشی، بەهاوکاری نیوان هەردوولا پەناڵێکمان بۆ نوێنەرانی وەزارەتە بازرگانییەکان ڕێکخستووە هەتا بتوانرێت هەماهەنگی درووست ببێت.

پەیوەنیدر