وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە

لە ئاکامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکوك، سێ هاووڵاتی بە سەختی بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوك، لە نزیک مەفرەقی قوشتەپە، تاکسیەکی کرۆلا کۆنترۆڵی لە دەستدا و بە هۆیەوە سێ کەس بە سەختی بریندرا بوون.

دەربارەی شێوازی ڕووداوەکەش، لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە: “تاکسیەکە کە بەرەو کەرکوک دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لە دەست داوە، لە پاش بڕینی ناوبڕی شەقامەکە، چووەتە دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکی نیسان کە بەرەو هەولێر دەهات”.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە زیانە گیانییەکان، ڕووداوەکە زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

پەیوەنیدر