دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكرد

دابەشكردنی حەوتەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دەستی پێكرد و بریكارێكی خۆراك دەڵێت: “فاسۆلیاشی لەگەڵە”.

بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 14ی ئاب، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی حەوتەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ماددەكانی برنج و شەكر و زەیت و فاسۆلیا دابەش دەكەن و ماددەكانی دیكەش لەم چەند ڕۆژەدا بەدەستیان دەگات و دابەشی دەكەن.

پێشتر و لە لێدوانێكی بۆ (خەڵك) شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت، بەشێكی بەسەر بریکارەکاندا دابەش كراوە و پارەی بەرهەمەکانی دیکەمان وەرگرتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیان دەکەین.

جەختیشی كردەوە، هەر بریکارێک زانی بەرهەمە خۆراکییەکانی بۆ خواردن شیاو نین یان مێش و ئەسپێ لێیداوە ئاگادارمان بکاتەوە و خۆراکەکە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەكان.

 

پەیوەنیدر