لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكرد

بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، دانیشتوانی گەڕەکەکانی باداوان و فەرمانبەران و شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دژی بێ‌ ئاوی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ماوەی چەند ساڵێكە لە وەرزی هاوین و گەرمادا، دانیشتووانی بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر بەدەست بێ‌ ئاوییەوە دەناڵێنن و ئەمڕۆش دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كرد و دەڵێن: “ئاوی خواردنەوەیان نییە”.

لە خۆپیشاندانەكەدا، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە پیاوان و گەنجان و ژنان بەشدارییان كرد و شەقامی سەرەكییان بە سووتاندنی تایە داخست دەڵێن: “نزیكه‌ی مانگێكه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌مان بۆ به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و به‌ناچاری به‌ تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كی دیكه‌یه‌. داوا له‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.

 

پەیوەنیدر