شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت.

دارا حەسەن، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، ساڵانە ئەم شەپۆلی گەرمایە ناوچەكانی كوێت و سعودیە و عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زیاتر ماوەی 25 ڕۆژە دەستی پێكردووە، بەڵام لە ئەمڕۆوە كاریگەری زۆری دەبێت و پێدەچێت كۆتا شەپۆڵ بێت و تاوەكو 15ی مانگ بخایەنێت.

ڕاشیگەیان، لە كۆتایی هەفتەدا ئەگەری هەیە لە هەولێر تا 48 و لە سلێمانی سەروو 45 و لە ناوچەكانی گەرمیان ئەگەری هەیە 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەر شار و وڵاتێك پلەی گەرما چووە 50 پلە دەبێت پشووی فەرمی بێت، كە بۆ هەموو كەسێك كاریگەری هەیە، بەڵام نازانم بۆ ئێستا پشوو ڕاناگەیەنرێت.

 

پەیوەنیدر