نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٣٥ دۆلار و ٢٧ سەنت دەفرۆشرێت، هاوکات بەراورد بەدوێنی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان جارێکی دیکە دابەزی و کێشی تەنها یەک گرام لە کانزا زەردەکە بە ٦٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە و بڕی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ٢٦١ دۆلار و ٢٩ سەنتە و نرخەکەى لەدابەزین بەردەوامە.

بەهۆی کاریگەرییەکانی بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دابەزیوە و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی هەزار دینار کەمی کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە١٨: ٣٥٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤١٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٣٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٧٩ هەزار دینار.

پەیوەنیدر