ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە زاخۆ کوژرا

ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی زاخۆ کوژرا، پۆلیسش دەڵێت، لەسەر رووداوەکە برای ژنەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاندووە، کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ ر بە ناوی (ا، ر، ت) بە کوژراوی دۆزراوەتەوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بە چەکی دەمانچە کوژراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بکەن کە برای تاوانلێکراوەکەیە و بە پێی بڕیاری دادوەر فەرمانی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە.

پەیوەنیدر