ژمارەیەك خێزانی عیراقی دانیشتووی كامپی هۆل هەڵهاتن

بەسوود وەرگرتن لە ناسەقامگیری كەش و هەوا و دروستبوونی تەمێكی چڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ
ژمارەیەك لەو خێزانە عێراقیانەی، كە دانیشتووی كەمپی هۆڵ بوون هەڵهاتن .

سەرچاوەیەكی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی 12ی 2022 ژمارەیەك خێزانی عێراقی، كە نیشتەجێی كەمپی هۆڵ بوون، بە سوود وەرگرتن لە دروستبوونی تەمێكی چڕ و لە خێوەتەكانیان هەڵهاتن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو خێزانانە سوودیان لە كەش و هەواو رەوشی ئەمنی كامپەكە وەرگرتووە،‌ بە هۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە و دوای هەڵهاتنی ژمارەیەك خێزانی عێراقی بۆ دەرەوەی كامپەكە، باری نائاسیی لە كامپەكەدا‌ راگەیەندراوە.

پەیوەنیدر