بە ڤیدیۆ؛ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە

لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان و لە چیای بەرانان، بارهەڵگرێك بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە نزیك تونێلی دەربەندیخان و لەسەر ڕێگای شاخی بەرانان ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت  ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه‌ 6 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە، هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، بەداخەوە ئێستا لە سەر شاخی بەرانان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنیدا و مەفرەزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی تر لە هەوڵی دەرهێنانەوەی سەرنشینەکاندان، کە 5 بۆ 6 سەرنشینی لەناودا بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی داخستنی تونێلی دەربەندیخانەوە لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو 3ی ئاب، ڕێگای شاخی بەرانان تایبەت كراوە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرەكانیش لە ناو سەنگاوەوە هاتووچۆ بكەن.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

پەیوەنیدر