بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟

پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك باس لە سوودە گرنگەكانی خواردنی گۆشتی بزن دەكات و دەڵێت: “لە گۆشتی مەڕ و مانگا باشترە”.

دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕوونی كردۆتەوە، گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ :
ــ مادده‌ی ئاسن و زینک و مس.
ـــ ڤیتامین ، B12 ،B6 ، B1 ، ڤۆلیک ئه‌سید.
ـــ پڕۆتین و هه‌شت جۆر ترشه‌ ئه‌مینه‌کانی تیایه‌ که‌ له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستیان بکات.
ـــ مادده‌ی کارنتین و کۆلاجین.

بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا :
ــ بڕێکی که‌متر له‌ وزه‌ی تێدایه‌ چونکه‌ ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( ۱٤۳ کالۆری ) تێدایه‌ هی مانگا ( ۲۱۷ گم ) هی مه‌ڕ ( ۲۳٤ گم ) هی مریشک ( ۲۱۲ گم ).
ـــ بڕێکی که‌متر له‌ چه‌وری تێدایه‌ : ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۳ گم ) تێدایه‌ ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۱۲ گم ) ، هی مه‌ڕ ( ۱۲ گم ) تێدایه‌.
ـــ بڕێکی که‌متر له‌ کۆلیستڕۆڵی تێدایه‌ : ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۲۷ ملگم ) : تێدایه‌ ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم ) ، هی مه‌ڕ ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم) تێدایه‌.

 

پەیوەنیدر