نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە و زێڕیش ڕوو لە هەڵکشانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 156 هەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلار، نرخی زێڕیش بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە هەزار و 974 دۆلار.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 374 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 434 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 495 هەزار دینار

 

پەیوەنیدر