کەشناسی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی دەستنیشانکرد

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە شارەکاندا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە دەگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە سلێمانی دەبێت کە دەگاتە ٤١ پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو لە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین رەشەبا دەبێت.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە نزیک دەبێت لە تۆماری ئەمڕۆ و  خێرایی با لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە بەرزییدا دەمێننەوە و سبەی یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە، وتیشی هەتا ٦ی مانگی داهاتوو گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پلەی گەرما ڕوونادات کە جێگەی باس بێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین يەشەبا دەبێت و خێرایی با هەتا سبەی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: ٤٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی

کەرکوووک: ٤٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٨ پلەی سیلیزی

پەیوەنیدر