قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە بازرگانانی سلێمانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە بازرگانان لە پشتیوانیكردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەكەدا.

قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی 12ی 2022 دوو كۆبوونەوەی جیاوازیان لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی جێبەجێكردنی شەقامی ١٠٠ مەتری ئەنجامداوه.

ڕاشیگەیاندووە، كە دڵنیاییاندا بە بازرگانان لە پشتیوانیكردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەكەدا و لەكۆبوونەوەی دووەمیشدا جەختيانكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی كارەكانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی.

پەیوەنیدر