پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما 1-2 بەرزببنەوە و خێرایی “با”ش دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.

پێشبینیشی کرد کەشوهەوا و پلەی گەرمای سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ بێت، بەڵام خێرایی با بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى

دهۆک : 44 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى

سۆران : 42 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى

 

پەیوەنیدر