دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ، دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون لەبازاڕەکاندا ساغیبکەنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم :

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات، کە بڕی ( پازدە )ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( س،ش ،م ) و ( و،ع، س )بڕی پازدە ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیان پێبووە لەجۆری (٢٥)هەزاری.

 

تۆمەتباران بەنیازبوون لەڕێگەی مامەڵەکردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغیبکەنەوە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

پەیوەنیدر