دهۆك ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی ئیبراهیم خەلیل هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون، زیانێكی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت .

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە 4ی 12ی 2022 ڕووداوێكی پێكدادانی سەخت لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا كرۆلا و بارهەڵگرێك لە سەر جادەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل نزیك گوندی باكرما ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت .

لا يتوفر وصف للصورة.

پەیوەنیدر