هۆکاری سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر ئاشکرابوو

وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆکاری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر ئاشکراکرد و دەڵێت:” لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەردانی هەولێری کردووە”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە:”لەسەر بانگهێشتی تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێری كردوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانیکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

پەیوەنیدر