سێ دوکانی مەی فرۆشتن داخران

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتگاكانی بانكۆك، قه‌ڵادزێ و سناك باڕفرێش داده‌خات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌كاتی داخستنی فرۆشتگاكانیان، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، لیژنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فرۆشتگاكانی (بانكۆك، قه‌ڵادزێ و سناك باڕفرێش)ی داخست و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، پێویسته‌ فرۆشتگاكانی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌ وه‌رزی زستان کاتژمێر (10:00)ـی شه‌و، هه‌روه‌ها له‌وه‌رزی هاویندا کاتژمێر (11:00)ـی شه‌و فرۆشتگاكانیان دابخه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

پەیوەنیدر