سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پارتی و یەکیتی ل هەولێر کۆببنەوە و تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردووەتەوە، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وا بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ (یەكشەممە، ٩ـی ته‌مموزی ٢٠٢٣)، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکات و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت.

وا بڕیاره‌ پارتی و یه‌كێتی تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن.

دوا کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبە رۆژی ٢٦ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣، بوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بڕیاریشە هه‌ردوولا له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام كۆببنه‌وه‌.

پەیوەنیدر