کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و لە ماوەی پێنج رۆژدا سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، رۆژی ٣ی ته‌مموز ئه‌و حاجیانه‌ی له‌رێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ چونه‌ته‌ سعودیه‌ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان كه‌ ژماره‌یان زیاتر لە ٦٩٠ حاجیه و سەرجەمیان لە ماوەی دوو رۆژدا دەگەڕێنەوە‌.

سەبارەت بەو حاجیانەی لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە راشیگەیاند:  ئەو حاجیانەش له‌ رۆژی ٧ی ته‌مموزه‌وه‌م گروپ گروپ ده‌ست به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن و لە ماوەی پێنج ڕۆژیشدا، سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.

پەیوەنیدر