Refresh

This website news.xelk.org/2852/03/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە

كەشناسێكی عیراقی، ئاماژە بە هاتنەبەری شەپۆلێكی تری بارانبارین دەكات كە لە سەرلەبەیانی سبەینێ‌ یەك شەممەوە دەستپێدەكات و هاوشان دەبێت لەگەڵ تەمی بەیانیان.


ئەمڕۆ شەممە، عەلی جابر زیادی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”كەشی سێ‌ ڕۆژی داهاتوو جێگیر دەبێت، جگە لە ناوچەكانی باشووری وڵات، بەو پێیەی لە بادیەی سەماوەوە بەدیاریی كراوی، دەكەونە ژێر كاریگەریی شەپۆلەكە”.

بە وتەی ئەو كەشناسە:”لە پارێزگاكانی تردا هەندێك پەڵە هەور دەردەكەون و تێدەپەڕن، تێبینی تەمیش دەكرێت لە بەیانیانی چەند ڕۆژی داهاتوو”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای كەشناسی عیراق، حاڵەتی كەشوهەوای بەشێوەیەكی ورد بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە، و پێشبینی باران و هەورە بروسكەی كرد لە چوار شەممەی داهاتوو لە پارێزگاكانی باشوور، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات.

 

پەیوەنیدر