شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و مەودای بینین کەمبووەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێستا شەپۆلێکى خۆڵ بارین چەمچەماڵ و سلێمانى و هەندێ ناوچەى ترى گرتووەتەوە ومەودای بینین لە سلێمانى 4 کم و لە چەمچەماڵیش 3 کم-ە.

پەیوەنیدر