لە یەکێک لە سەیرانگاکانی سلێمانی دووکەس خنکان

لە دوو ڕووداوی جیادا دوو كەس لە سەیرانگای كونەماسی خنكان کە یەکێکیان بەڕەگەز نیپاڵییە و دوابەدوای ڕووداوەکان تەرمەكان بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی گوازراونەتەوە.

هاوڵاتییە نیپاڵییەکە لەگەڵ چوارکەسی دیکە کە بەهەمانشێوە نیپاڵی بوون بەمەبەستی بەسەربردنی کات و حەوانەوە ڕوویان لە سەیرانگای کونەماسی کردبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەڕووداوێکی دیکەدا گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەبیش بە ڕووداوێكی هاوشێوە و لەكاتی مەلەكردندا لەهەمان شوێن خنکا.

هاوکات، تەرمی هەردوو قوربانییەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنرانەوە و لەلایەن تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانییەوە بۆ پزیشكی دادوەری گوازرانەوە.

پەیوەنیدر