بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم شارەی کوردستانی گرتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سنووری پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٩:٤١ خولەك لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویدا.

بەهێزیی بوومەلەرزەکە بەجۆرێك بوو کە هاووڵاتییان هەستیان پێکردووە.

پەیوەنیدر