تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک کە هەستاوە بە دانانی ماتۆڕی ئاوی گەورە لە چەمی گوندی سورەبان دەستگیرکرا.

پۆلیس دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ لە گوندی سورەبانی سەر بە ناحیەی باسنێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

ئەو تۆمەتبارە ماتۆڕی ئاوی گەورەی لە چەمی سورەبان داناوە، کە پێچەوانەی یاسایە و دانانی ماتۆڕ لە چەم و ڕووبارەکاندا قەدەغەیە.

پێشتر لیژنەکانی قائیمقامیەتی شارباژێڕ، پێشتر سەرجەم هاووڵاتیانی سنوورەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، دانانی ماتۆڕ لە چەمەکاندا قەدەغەیە، ئەمەش لەپێناو وشکنەبوونی چەم و ڕووبارەکان، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکەیە.

پەیوەنیدر