محەمەد شیاع سودانی  پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس كرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لە عێراق کرد و لەدیدارێکدا  پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكان ی هەردوو لایان  تاوتوێ كرد.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لەعێراق كرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ” باڵیۆز سڵاوی سوڵتان هەیسەم بن تاریق، و پەرۆشی حكومەتی عومان بۆ پاراستنی هاوكاری لەگەڵ عێراق، لە بوار و ئاستە جیاوازەكاندا، گەیاندە سەرۆكوەزیرانی عێراق

هەروەها لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری، بە شێوەیەك كە سوودی بۆ هەردوو گەلی برا هەبێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەكە پتەوتر بكات.

 

پەیوەنیدر