سبەینێ‌ لە پارێزگایەكی هەرێم باران دەبارێت

ئاسمان و كەشی ئێستای شاری سلێمانی ھەورە بروسكە و تاوە باران بوو، شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “سبەینێ‌-ش هەورە بروسكە و تاوەباران پارێزگاكە و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تاكاتەكانی شەو ئەگەر كراوەیە بۆ چالاكبوونی ھەورە بروسكە و بارانبارین بەڕێژە و بری جیاواز لەھەریەك ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر، بەڵام لەھەموو شوێنێكدا باران نابارێت تاوەكان لەڕووبەرێكی مەودا كەمدا دروست ئەبن .

ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی پێنج شەممە ٨-٦-٢٠٢٣ دووبارە لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەیەكی كورت ئەگەری چڕبوونەوەی ھەور و چالاكبوونی بروسكە و تاوە باران ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، “پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە”.

پەیوەنیدر