وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچوانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنێت.

دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستی ناحوکمی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێت بۆ خانەی مندالانی بێسەرپەرشت،  پیر و پەککەوتان، سەنتەرەکانی منداڵان، ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشە لێکراو و سەنتەرەکانی ڕاھێنان.

دەرفەتەکە بۆ دانیشتوانی هەولێرە، لەمڕۆوە دەست بە وەرگرتنی سیڤی دەکرێت، دواتر لەگەڵ لیژنەیەکی وەزارەتدا چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسەکە دەکرێت.

 

مەرجەکان ئەمانەن:

پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.

پێویستە خوازیار دانیشتووی سەنتەری شاری ھەولێر بێت.

پێویستە خوازیار زانیاری دروست پێشکەشبکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە داواکاری دامەزراندنی ڕەتدەکرێتەوە.

نابێت خوازیار مووچەخۆربێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ئەسڵی و کۆپی لە کاتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، پشتگیری دەرچوو لەگەڵ خۆی بباتە وەزارەت.

پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.

پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.

 

پەیوەنیدر