قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دڵنیایی دەدات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند، لەمەوبەدوا داهات لە هەموو بازگە و فڕۆكەخانەكان كۆدەكەینەوە و دەچێتە خەزێنەی گشتی و مووچە دابەشدەكرێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداودا رایگەیاند، لەمەوبەدوا سەرجەم داهاتەكان دەچێتەوە خەزێنەی گشتی و دابەشكردنی مووچە لە پێشینەی كارەكانمانە.

وتیشی: دۆسیەی نەوت گۆڕانكاری جەوهەری پێوەدیارە، سۆمۆ بەرپرسە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەگەر سۆمۆ نەوتی هەرێم بە گرانتر دەفرۆشێت با بیفرۆشێت.

سەبارەت بە کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: عێراق داوای لە توركیا كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازیش چارەسەری كێشەكان دەكات.

پەیوەنیدر