ئالان حەمەسەعید سیستمی ئەلیكترۆنی لە كەرتی پەروەردە ڕاگەیاند

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە نووسراوەكانی وەزارەتمان كردۆتە ئەلیكترۆنی و دەشڵێت: “تا ساڵ و نیوێكی دیكە سیستمی واژۆی ئەلیكترۆنی تا ئاستی باخچە و خوێندنگەكانیش جێبەجێ‌ دەكرێت”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەفتەیەکە واژۆی نووسراوەکان و پەراوێزەکانمان کردۆتە سیستمی ئەلیکترۆنی. بە واژۆی ئەلیکترۆنی بۆ نووسراوەکانی ناو خودی وەزارەت هەم واژۆی کۆتایی نووسراوی گشتاندن و فەرمان وەزارییەکان دەکەین هەم پەراوێزەکانیش لەبەرپرسی هۆبە تا دەگاتە وەزیر هەمووی بەسیستمی ئەلیکترۆنییە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە سێ ساڵ و نیوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ناردنی نووسراوەکانمان لە وەزارەتەوە بۆ پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزا و خوێندنگەكانیش بە ئەلیکترۆنی کراون، بەڵام ئەزموونی چەند ڕۆژی ڕابردومان لە واژۆی ئەلیکترۆنی نوێیە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە کەمتر لە ساڵ و نیوێکی دیکە تا ئاستی باخچە و خوێندنگەكان هەموو واژۆ و پەراوێزەکان دەکەینە ئەلیکترۆنی.

پەیوەنیدر