مانگی ڕابردوو عێراق بە بەهای ١.٦ ملیۆن دۆلار فستقی ئێرانی هاوردەکردووە

لە کۆتایی مانگی ئادارەوە، زیاتر لە دوو هەزار تۆن فستقی ئێرانی هەناردەی وڵاتانی جۆربەجۆر کراوە و ڕووسیا پلەی یەکەمی لە لیستی کڕیاراندا هەیە و ئیماراتیش لە پلەی دووەمدایە.

 

بەپێی دوایین ئاماری گومرگی ئێران، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و ٣٨٠ تۆن فستق و ناوکی فستقی ئێرانی کە بەهاکەی ١٥ هەزار و ٥٥٥ هەزار دۆلارە هەناردەی ٢٤ وڵاتی جیاجیا کراوە

 

لە نێو کڕیارانی ئەم بەرهەمە ئێرانییەدا، ڕووسیا بە ٣٨٤ تۆن فستق و ناوکی فستقی ئێرانی بە بەهای ٢.٧٥٣ ملیۆن دۆلار لە ڕیزبەندی یەکەمی کڕیاران و لە دوای ئەویش ئیمارات دێت بە کڕینی زیاتر لە ٢٥٢ تۆن فستق بە بەهای زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن دۆلار.

 

عێراق، ئەڵمانیا، تاجیکستان و قرغیزستان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا کڕیارە سەرەکییەکانی دیکەی فستق و ناوکی فستقی ئێران بوون، عێراق بە بەهای یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار، ئەڵمانیا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار، تاجیکستان یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار و قیرغیزستان بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار .

 

بەپێی ئاماری گومرگی ئێران بۆ ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٥٦ هەزار و ٢٩٨ تۆن فستق و ناوکی فستق هەناردەی ٥٧ وڵاتی جیاجیا کراوە کە بەهای ١١ ترلیۆن و ٥٤٧ میلیارد تمەنە کە یەکسانە بە ٤٠٥ ملیۆن و ٤٤ هەزار دۆلار.

 

جێی باسە ئەو بڕەی هەناردەی فستق بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ لە ڕووی نرخ و قەبارەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 

پەیوەنیدر