بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی كاتی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان تاوەكو 5ی شوبات-ە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (5 / 2 / 2023) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردوە ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەروارەی وەرگرتنەوەی كارتەكەشیان لەژێر وەسڵەكەدا نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٦ )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

پەیوەنیدر