پیاوێک چوار کەسی کوشت

لە گەڕەکی ئازادی کۆیە، پیاوێک هاوژینەکەی، دوو کچی خۆی و دراوسێیەکی دەکوژێت، کوڕەکەشی برینداردەکات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە، پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللە لە دوو کچ و هاوژینەکەی دەکات و دەیانکوژێت، کوڕەکەشی بریندار دەکات، دراوسێیەکیش کە دەچێت بۆ ناوبژی ئەویش دەکوژێت.

ئێستا کوڕەکەی بریندارە و لە نەخۆشخانەی کۆیەیە، پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کەم، کە تەقەکەرەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەرگای داخستووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە، دەستگیرکراوە.

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە کاتژمیر ١٠ و نیوی بەیانی بووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ڕزگار قادر ڕەسوڵ)ە، پێشمەرگەی خانەنشینە، ئێستا بەپێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

پەیوەنیدر