بەهۆی کێشەیەکەوە رێگای ئامێدی-دێرەلوک بۆ ماوەیەک داخرا

بەھۆی کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو گوندی ناحیەی دێرەلوک لەسنوری قەزای ئامێدی، بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکی نێوان ئامێدی و دێرەلوک داخرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان گوندی گوھەرز و رەشاڤە ماوەیەکی زۆرە کێشە لە نێوانیاندا هەیە و دوای رووداوەکەش، ھێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتە شوێنی رووداوەکە و رێگاکەیان کردەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، موختاری گوندی گوھەرزێ کە کێشەیان لەگەڵ گوندێکی تر ھەبووە، دەستگیرکراوە و تائێستا ئازاد نەکراوە.

پەیوەنیدر