کەرکوک؛ خۆڵبارین ١٩ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد

تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ١٩ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە ، ەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ١٩ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە شەش حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئازادی ، سێ حاڵەت لە نەخۆشخانەی کۆماری، ھەشت حاڵەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و دوو حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی داقوق  تۆمارکراون، کە سەرجەمیان بەھۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە.

No description available.

پەیوەنیدر