لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی پێکدێت

لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ پاراستنی گەڕەكە دێرین و كەلەپوورییەكانی سلێمانی بەپێی یاسای بەركار پێكدەهێنرێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی لیژنەی پاراستنی شوێنەواری قائیمقامییەتی سلێمانی دەبنەوە لەکاتی جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندووە “پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری شارەکەمان بەشێکە لە مێژوومان و نامانەوێت لەناوبچن، بۆیە یاسای 5ی ساڵی 2021 کە بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانە وەک خۆی لەشاری سلێمانی جێبەجێدەکەین”.

بە وتەی ئاوات محەمەد،”لە سلێمانی لیژنەیەک لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، بە نوێنەرایەتی(شارەوانی، شوێنەوار، زانکۆی سلێمانی، هاتووچۆ) بۆ پێداچوونەوە بە رێنماییەکان پێکدەهێنرێت و هەر رێنماییەک پێچەوانەی یاساکەبێت کاری پێناکرێت و رێگەنادەین چیتر مێژووی گرنگی شارەکەمان تێکبدرێت، چونکە ناسنامەی شاری سلێمانین”.

پەیوەنیدر