ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ نامەوێت لەسەر ئاستی دۆڕاو یان براوە قسە لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بکەم بەڵکو دەمەوێت لە ڕووی یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە بدوێم و بیر بکەمەوە.

 

ترەمپ کە دژی سیاسەتی کۆمارییەکانە، لە پشتیوانی کیێڤ دا وتی؛ “دەمەوێت ئەو هەموو ناهەموارییە بوەستێت کە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی مرۆڤەکان ئەوان دەمرن، ڕووسەکان و ئۆکراینییەکان، دەمەوێت نەمرن”.

 

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛ “دەتوانم ئەو شەڕە بوەستێنم کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین”.

 

وتیشی: “پوتین و زێلێنسکی هەردووکیان خاڵی لاوازیان هەیە و خاڵی بەهێزیشیان هەیە، دەتوانم هەردووکیان ببینم و لە ٢٤ کاتژمێردا ئەم شەڕەیان  بەکۆتایی هێنان یەکلایی بکەمەوە”.

 

ترەمپ، پێی وایە “پۆتین هەڵەی کردووە” بە دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین و وتی ئەگەر من سەرۆکی رووسیا بومایە نەدەچوومە ئۆکراین”.

پەیوەنیدر