لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژکرایەوە

لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە، هەزار هاووڵاتی لەو بڕیارە سوودمەندبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونی پارەی کرێی قەرزی ئاوی هاووڵاتیان بە ڕێژەی ٪١٥ بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هەزاری هاووڵاتی لە بڕیارەکە سوودمەندبوون، تا ڕۆژی ١٠/٦/٢٠٢٣ بڕیارەکە درێژکراوەتەوە.

هاووڵاتییەکی زۆر داوای درێژکردنەوەی بڕیارەکەیان کردووە، دەڵێت “لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی سوودمەندبوون هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان دەكەن”.

 

 

پەیوەنیدر