ئەو رووناکیەی ئەمشەو لە ئاسمانی کوردستان بینرا چی بوو؟

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕوناکیانەی ئەمشەو بینران مانگە دەستکردەکانی ستارلینکن .

ئەو شارەزایەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥٦ مانگی دەستکردی پرۆژەکەی ستارلینک بەرەو ئاسمان هەڵدرا بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە جیهان.

دەشڵێت”کۆمپانیای سبیس ی ئەمریکی لەساڵی ٢٠١٨ وە تا ئێستا زیاتر لە ٥هەزار مانگی دەستکردی هەڵداوە بۆ بەرزی ١٠ کیلۆمەتر و کۆی گشتی مانگە دەستکردەکان دەگاتە ٤٢ هەزار و ئەم پرۆژەیە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلاری تێدەچێت”.

پەیوەنیدر