ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

ماوەی داشكاندن و لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی هاووڵاتیان تەنها 8 ڕۆژی ماوە و كۆتایی دێت و بەڕێوەبەرایەەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پەلە بكەن بۆ ئەوەی داشكاندنەكە بیانگرێتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كرێی ئاو.

ڕاشیگەیاند، ئەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەی مانگێكە، كە لە بەرواری 10- 4- 2023 دەستی پێ‌ كردووە و یەك مانگ بەردەوام دەبێت تا 10- 5- 2023، بۆیە هەر هاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا كۆی قەرزی پارەی ئاوەكەی بدات لێخۆشبوونی 15%ی لە قەرزەكەی بۆ دەكرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پەلە بكەن لە دانەوەی قەرزەكانیان تاوەكو سوودمەند بن لەو داشكاندنە.

پەیوەنیدر