پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی مووچەیە

 

ئەندامێكی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پەرلەمان چاوەڕێی گەیشتنی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی نوێی مووچەیە لەلایەن حكوومەتەوە لە پێش پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بوودجە.

ئەمیر كامیل بۆ ئاژانسەكانی عێراق دەڵێت: ڕێكخستنەوەی مووچە لە كەیسە گرینگەكانی قۆناغی ئێستایە و دەتوانرێت دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەدیبهێنێت، بۆیە زۆر لە پەرلەمانتاران گرینگی بە ئەو بابەتە دەدەن.

دەشڵێت: زۆرێك لە گفتووگۆكانی نێوان پەرلەمانتاران و ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیران لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك و توێژینەوەی بابەتەكە هاوڕابوون، تا خشتەیەك ئامادەبەكرێت و لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بخرێَتەڕوو.

ئاماژەی بەئەوەشكرد، ئێستا پەرلەمانتاران چاوەڕوانی گەیشتنی پڕۆژەكە دەكەن لەلایەن حكومەتەوە دوای پەسەندكردنی تا پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی هەستێت.

دەشڵێت: پرۆژەكە، پێویستی بە دابینكردنی پارە لە بوودجەی نوێ هەیە، بۆیە پەرلەمان ڕاستگۆیە لە پەسەندكردنی ئەو ڕێكخستنەوە نوێیەی مووچە”.

 

پەیوەنیدر